ئەمڕۆ پێنجشەممە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی شەپۆلی نوێی كۆرۆناوە ڕای گەیاند سه‌ره‌راى ئەم دۆخە نه‌خوازراوەى ھاتووەتە ئاراوە، رێگەیان بە خۆیان نەداوە جارێكى ديكە دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان دابخەن.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە لێدوانێكدا روونی کردەوە كە ھەرچەندە لەگەڵ داخستنى دەرگاى مزگەوتەكان و شوێنە ئاینیەکان نین، به‌ڵام لە رابردوودا له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی گیانى ھاووڵاتيان، لێژنه‌ى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى مزگه‌وت و شوێنە ئايينيەكانى داخستبوو، ئه‌مه‌ش تەنھا بۆ كۆنترۆڵكردنى كۆرۆنا و وه‌ستاندنى شەپۆلەكانى كۆرۆنا بووە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئێستا كۆرۆنا له لوتكه‌دایه، رۆژانه هه‌زاران لە ئازیزان له كوردستان تووشى كۆرۆنا ده‌بن و له‌به‌رچاوى هەمووان رۆژانه چه‌ندین کەس بەم هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه زۆر گرنگه هاووڵاتیان و نوێژخوێنان هۆشیارى په‌یڕه‌و بكه‌ن.
وەزیری ئەوقاف داواشی لە مامۆستایانى ئاینى کردووە له هه‌موو نوێژ و وتارەکان، جه‌خت بکەنەوە له خۆپارێزى و جێبه‌جێكردنى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
هەروەها تكاشی کردووە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان وەك خۆى جێبه‌جێ بكرێت، به‌م كاره‌ش، هه‌میشه ماڵ و پیرۆزى مزگه‌وت، به‌كراوه‌یى و ئاوەدانى ده‌مێنێتەوە.