ئەڵمانیا 500 پەنابەری عێراقی و سووری وەردەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەڵمانیا 500 پەنابەری عێراقی و سووری وەردەگرێت


ئەڵمانیا ئامادەیی بۆ وەرگرتنی 500 پەنابەری عێراقی و سووری دەربڕی، كە ئێستا لە كەمپەكانی وڵاتی لوبنان نیشتەجێن و چاوەڕوان دەكرێت پێش كۆتایی ئەمساڵ بگەنە ئەڵمانیا.

ماڵپەڕی فەرمیی شاری بەرلینی پایتەختی فیدراڵیی ئەڵمانیا، لە زاری ئەنجوومەنی پیرانی بەرلینی گواستەوە كە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو بڕیاری داوە دەوڵەتی ئەڵمانیا 500 پەنابەری عێراقی و سووری وەربگرێت، لەوانەی ئێستا لە لوبنان نیشتەجێن و لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژین.

ئەنجوومەنەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە بۆ ئەم بڕیارە، هاوئاهەنگییەكی تەواویان لەگەڵ دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتدارانی ویلایەتەكانی تری ئەڵمانیادا كردووە، سەرباری ڕاوێژكردن بە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی.

ئەوەشی راگەیاندووە كە بە هاوكاری كۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو 500 پەنابەرە دەستنیشان دەكەن كە لە ئەڵمانیا مافی پەنابەرییەتیان پێدەدرێت.

جێی باسە ئەنجوومەنی پیرانی بەرلین دەستەیەكی جێبەجێكارییە و حوكمی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەكات.