وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی گەڕاندنەوەی تەندەر بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/7/2021، وەزارەتی کارەبا ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، تێیدا ھاتووە: "وەزارەتی کارەبا ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر، درێژ کردەوە".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، وێستگەکانی بەرھەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانای 25 کیلۆبایت لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر، سلێمانی و دھۆک جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتی کارەبا باسی لەوەش کردووە، کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی 24/8/2021 درێژ کراوەتەوە، پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە ھەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە.

لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ھەرسێ وێستەگەی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرھێنان جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتی کارەبا جەختی لەوەش کردووەتەوە، بەرھەمھێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرھەمھێنانیان کەمە، لە کارە لەپێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە ھەوڵدایە بەپێی توانایی خۆی، زۆرترین پرۆژەی ھاوشێوە، وەک وێستگەی ھایدرۆپاوەری دێرەلووک، جێبەجێ بکات.