لەکۆی 196 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چوار ملیۆن گیانیان لەدەست داوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەکۆی 196 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چوار ملیۆن گیانیان لەدەست داوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 196 ملیۆن و 9 هەزار و 297 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-7-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئێران، ئەندەنووسیا، پۆڵەندا، مەکسیک، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، هۆڵەندا، چیک، چیلی و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا،  173 ملیۆن و 449 هەزار و 193 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا چوار ملیۆن و  179 هەزار و 430 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.