ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەنجامدانی پڕۆژەیەک، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28/7/2021، وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە، تێیدا ھاتووە: "بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی (بە کەلتوورکردنی خوێندنەوەی کتێب لە ناوەندەکانی خوێندن)، وەزارەتی پەروەردە کۆنفرانسێک بە ئامادەبوونی نووسەران لە بواری نووسینی کتێبی منداڵان و قوتابییانی قۆناغی بنەڕەتی ئەنجام دەدات".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، گشت نووسەرەکانی ئەم بوارانە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لەم کۆنفرانسە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا چ بەشێوەی ڕووبەڕوو (بە گوێرەی دۆخی کۆرۆنا )، یاخود بە شێوەی ئۆنڵاین ئەنجام دەدرێت، دوا کاتیش بۆ پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە، ڕۆژی 15/8/2021ە.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdTMd78mCOkcHoB8FvHCJMrvsoIWhf4t8B_oUoKivYxrEeUXA/viewform