ئەمڕۆ سێزدەیەمین ساڵوەگەڕی خۆپشاندانە جەماوەرییەکەی كەركووكە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ سێزدەیەمین ساڵوەگەڕی خۆپشاندانە جەماوەرییەکەی كەركووكە

"تیرۆریستان تەقینەوەیەکیان کرد و تێیدا 24 کەس شەهید بوون"

13 ساڵە لەمەوبەر و بەیانی ڕۆژی 28/7/2008 پۆل پۆل خەڵك لە گەڕەكەكانی ڕەحیم‌ئاوا، ئازادی، ئیسكان، شۆرجە، ئیمام قاسم، بارووتخانە، تەپە و ئەڵماس و گەڕەكانی تری شاری کەرکووک، هەروەها پۆل پۆل لە قەزاكانی داقووق و خورماتوو و دووبز و ناحییەكانی دەوروبەریان بەرەو نزیك باڵەخانەی پارێزگای كەركووك بەڕێ كەوتن تاكوو بەشداری بكەن لە خۆپیشاندانێكی گەورە و جەماوەری لەدژی پڕۆژەیاساییەكی پەرلەمانی عێراق، هەروەها ئەو فشارانەی كە لەسەر كوردی ناوچە كوردستانییەكان هەبوون.


بەڵام، لە گەرمەی خۆپیشاندانە جەماوەرییەكە كە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە تێیدا بەشدارییان كردبوو، تیرۆریستان و دەستی ناحەزان گەورترین تەقینەوەیان كرد، كە بەو هۆیەوە دەیان شەهید و برینداری لێكەوتەوە كە بۆ هەتایە كوردانی كەركووك ئەو رۆژە خوێناوییە لەبیر ناكەن كە خوێناویترین رۆژ بوو لە دوای ساڵی 2003ەوە كە خوێنی خوپیشاندەران ڕژایە سەرشەقام و پاشان لافیتەی خۆپیشاندنەران گەوزێندرا لە خوێنی پیرۆزی ئەو شەهیدانە و هەمووان پێكەوە هاواریان دەكرد (لێرە ناڕۆین).


لەمبارەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 28/7/2021 مەریوان جەلال، چاودێری سیاسی و بەشداربوو لەو خۆپیشاندانە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "خۆپیشاندانەكە گەورە بوو و بە بەشداریی هەموو چین و توێژەكان لە نزیك باڵەخانەی كەركووك بەڕێوە چوو لەدژی ئەو پێشێلكارییانەی كە دژی كورد دەكران و كورد دەیوست بەو خۆپشاندانە نیشانی بدات كە دەتوانن بڕیار بگۆڕن لە شارەكە، چونكە زۆرینەن و ئەو خۆپیشاندانە بەتایبەت لەدژی پڕۆژەیاسای 24ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق بوو بە ژمارە 36ی ساڵی 2008 كە دەیانویست هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە هەموو عێراق بكرێت تەنیا لە كەركووك نەكرێت و ئەو ئەنجوومەنە بە رێكکەوتنی 32 بە 32 بۆ هەر نەتەوەیەك پێك بهێنن كە كوردیش دژی ئەوە بوو، هەروەها پێشتریش مادەی 58ی دەستووری كاتی عێراق لە ئارادا بوو كە كورد لەگەڵ ئەو مادەیەدا نەبوو كە دواجار لە دەستوری هەمیشەیی عێراق مادەكە بە گۆڕانكاری زۆرەوە كرایە مادەی 140".

گوتیشی: "بەڵام بەداخەوە خۆكوژێك لەناو خۆپیشاندەراندا خۆی تەقاندەوە و بووە هۆی شەهید و برینداربوونی دەیان خۆپیشاندەر كە ئەو رۆژە رۆژێكە لەبیر ناكرێت و
لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە تیرۆریستییە 24 كەس شەهید بوون كە 9 لەو شەهیدانە مامۆستا بوون و دەیان كەسی تریش بریندار بوون".