لایەنێکی دیکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کشایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لایەنێکی دیکە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کشایەوە

دوای رەوتی سەدر و حزبی شیوعیی عێراقی، لایەنێکی دیکەش کشانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-7-2021، بەرەی حیواری وەتەنی، کە ساڵح موتڵەگی یەکێک لە سەرکردە سوننەمەزهەبەکان، سەرۆکایەتی دەکات، بەهۆی ئەوەی ”هەڵبژاردنی 2018 خراپترین هەڵبژاردن بوو لە رووی بەشداریی دەنگدەران و ساختەکاری“، بڕیاریان داوە هەڵبژاردنی داهاتوو بایکۆت بکەن.

بەرەی حیواری وەتەنی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بارودۆخی خراپی عێراق، نەبوونی ژینگەیەکی لەبار بۆ هەڵبژاردن و بڵاوبوونەوەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت، هۆکاری بڕیاری کشانەوەیانە لە هەڵبژاردن.

پێشتریش موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر کشانەوەی رەوتەکەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختە راگەیاند و دواتریش حزبی شیوعیی عێراقی هەمان بڕیاری دا.

بڕیارە رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە بچێت.