لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا ناکۆکی دەکەوێتە ناو حەشدی شەعبی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا ناکۆکی دەکەوێتە ناو حەشدی شەعبی

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشکردنە سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناکۆکییان تێدەکەوێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار لە بەغدا، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: میلیشیاکانی بەرەی بەرگری (مقاوەمە)، کە پێکهاتبوون لە کەتیبەکانی حزبوڵڵا، نوجەبا و کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بۆ گفتوگۆکرن لەبارەی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا، کۆ بوونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند: ئەبو حوسێن حمێداویی ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی حزبوڵڵا رەتی کردووەتەوە هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا رابگرێت تا ئەو کاتەی هەڵوێستی کۆتایی ئەمریکا لەبارەی رێککەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەردەکەوێت.

ئەبو حوسێن حمێداوی کۆبوونەوەکەی بەجێ هێشتووە و بە میلیشیاکانی دیکەی راگەیاندووە، ”بە تەنیا و بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستەی هەماهەنگیی بەرەی مقاوەمە کار دەکەم و بەردەوامیی بە هێرشەکان دەدەم“.

بەرەی مقاوەمە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت و لە دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی شیعەمەزهەبی عێراق و وڵاتانی عەرەبی پێک دێت و بەردەوام بانگەشەی دژایەتیی ئیسرائیل و ئەمەریکا دەکەن.

شەوی دووشەممە 26-7-2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە واشنتن لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆ بووەوە و رێککەوتن لەسەر ئەوەی تاوەکو رۆژی 31-12-2021 هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە.