كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی پێنج تەوەر کۆ دەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پێنج تەوەر، کۆ دەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ چوارشەممە 28-7-2021، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ساز دەکات.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە:

یەکەم/

بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کردارەکیی وەزارەتەکان لەم بارەیەوە.

دووەم/

پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەم پەتایە، و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا.

سێیەم/

خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ.

چوارەم/

خستنەڕووی بابەتی ‌(هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت).

پێنجەم/

دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییان لە وەرزی سەرما.