بۆ قەڵەوبوون ئەم خواردنانە بخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بۆ قەڵەوبوون ئەم خواردنانە بخۆ

 

هەندێک کەس کێشیان وەکوو پێویست نییە و پێویستە زیادی بکەن. زیادکردنی کێش بەپێچەوانەی کەمکردنی، کارێکی گەلێک ئاسانترە، تەنیا دەبێت گرنگیی بە هەندێک لەو خۆراکانە بدەیت، کە کار لەسەر قەڵەوبوونت دەکەن.

پسپۆڕانی خۆراک لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن: بۆ زیادکردنی کێشی لەش، پێویستە لەنێوان ژەمەکان سوود لە خواردنی هەندێک خۆراک وەربگری، ئەو خۆراکانەی باشترین کاریگەرییان هەیە بریتین لە: نان، کەرە، مڕەبا، مۆز، کەرەی بادەم، خورما و فستەق لەگەڵ شیر، گیراوەی مۆز و هەنگوین و شیر، گیراوەی هەنگوین و میوەکان، برنج، کونجی، گەنمەشامی و پەتاتەی کوڵاو، گوێز، کێک و مۆتە، هێلکە و هەروەها پەنیری پیتزا.