بەغدا... نەخۆشخانەیەك سووتا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەغدا... نەخۆشخانەیەك سووتا


ئەمشەو نەخۆشخانەیەك لەناو شاری بەغدای پایتەختی فیدراڵی سووتا و بەم هۆیەوە بوتڵێكی گەورەی ئۆكسجینیش تەقیەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئاگرێك لە نەخۆشخانەی (زاڕی فەییاز) لە گەڕەكی راشدیەی باكووری بەغدا كەوتووەتەوە و دواتر بووەتە هۆی تەقینەوەی بوتڵێكی ئۆكسجینیش.

ئێستا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كراوە و زیانی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

جێی باسە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا دوو ڕووداوی گەورەی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانە لە هەردوو شاری بەغدا و ناسریە تۆمار كراون، كە لە ئەنجامدا دەیان تووشبوو بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە قوربانی.