سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئەمه‌ریکا دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئەمه‌ریکا دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئەمه‌ریکا دەكات.

ئەم ئێوارەیە نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بە هەرسێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی تویتێكی كردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە "پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عێراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م، که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەھێزکردنی ھاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابووری و کولتووری".

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆتایی تویتەكەشیدا نووسیویەتی "ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیران کازمی و تیمی عێراق ده‌که‌م".

جێی باسە دوێنێ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری كرد، دوای كۆبوونەوەیەك، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.