پارێزگاری هەولێر: لە دۆخێکی سەختی کۆرۆنا داین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پارێزگاری هەولێر: لە دۆخێکی سەختی کۆرۆنا داین

 

پارێزگاری هەولێر ئاشکرایکرد کە لە دۆخێکی سەختی کۆرۆنا داین و ئەگەر خەڵک پابەندی رێنوێنییەکان نەبن ناچار دەبین قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنین.

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی7ی2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە دۆخێکی سەختی کۆرۆنا داین و بەهۆی رەچاوکردنی گوزەرانی خەڵک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نەدراوە".

گوتیشی: "بڕیارەکان بۆ ماوەی یەک هەفتەیە و لە هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە هەڵسەنگاندی دۆخەکە دەکات و پێشبینییەکان زۆر خراپن و مەترسییەکان لە هەڵکشاندان، ئەگەر خەڵکیش پابەندی رێنوێنییەکان نەبن ئەوا ناچار دەبین قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیێنین".

ئەمڕۆ لێژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد.