هەولێر.. بەهۆی سەرپێچییەوە چوار رێستۆرانت و چێشتخانە داخران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەولێر.. بەهۆی سەرپێچییەوە چوار رێستۆرانت و چێشتخانە داخران

لیژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕی سەر بە قایمقامییەتی هەولێر بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنوێنییەکانەوە چوار رێستۆرانت و چێشتخانەیان داخست.

لە راگەیەندراوێکی قایمقامییەتی هەولێردا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە شەوی ڕابردوو دووشەممە٢٦ی٧ی٢٠٢١، پشکنین و بەدواداچوون بۆ هەشت رێستورانت و چێشتخانە ئەنجامدرا لە سنووری هەولێر ئەنجامدراوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنوێنییە تەندروستییەکان و نەبوونی مۆڵەت و کارتی تەندروستی و مۆڵەتی گەشتیاری و پابەند نەبوون بە مەرج و رێنوێنییەکانی بەرگری شارستانی چوار رێستۆرانت و چێشتخانە داخران.

قایمقامییەتی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە ئامانج لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەم لێژنەیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لەجێبەجێکردنی مەرج و رێنوێنییەکان ،ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران ھۆشداریان پێدرا، بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.