پرۆژەی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قوناغی کۆتایی دایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پرۆژەی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قوناغی کۆتایی دایە

 

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە پرۆژەی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قوناغی کۆتایی دایە.

وەزارەتی کارەبا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: پرۆژەی ستراتیژی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی 400 KV نێوان هەرێمى كوردستان و عێراق و تورکیا لە قوناغی کۆتایی دایە، کە درێژایی هێڵی پرۆژەکە 17 کیلۆمەتره و توانایی گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیە.

لە بارەی گرنگیی پرۆژەکە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوە خراوەتە روو، کە کێشەی دابەزينى ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر توڕی کارەبای هەرێم چارەسەر دەکات و لە ڕێگاى ئەم هێڵەوەش دەتوانرێت وزەی کارەبا لە تورکیاوە بۆ هەرێم و عێراق بگوازرێتەوە و کۆنتڕۆڵی هێڵەکەش بەدەست وەزارەتی کارەبای ھەرێمەوە دەبێت.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە، کە پرۆژەکە تا کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەکرێت و ماوەکەشی 45 رۆژە و بە تێچوونى 4.5 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە.