دژە تیرۆری کوردستان بكوژی عەلی بەهادلی دەستگیر كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دژە تیرۆری کوردستان بكوژی عەلی بەهادلی دەستگیر كرد

 

بەڕێوەبەرایەتیی دژە تیرۆری کوردستان ڕای گەیاند بكوژی عەلی بەهادلی كوڕی فاتیمە بەهادلی چالاكوانی ناسراوی بەسرەیان لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كردووە.

لەمبارەیەوە دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی كردەوە كە رۆژی هەینی 23ی تەممووز، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی کەریم بەهادلی کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان فاتیمە بەهادلی، دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێداون کە گومانلێکراوی سەرەکیی تاوانەکە بووە.

دژە تیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە داوە كە ‏‎‏‎دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراویان دۆزیوەتەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیریان کردووە، دەرکەوتووە خەڵکى بەسرەیە.

دەستگیركراوەكە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە عەلی بەهادلی كوشتووە و ‏‎لەسەر فەرمانی دادوەر تۆمەتبارەكە رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکەنەوە.