ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە

کەمێک پێش ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی یەکی سلێمانی کەوتەوە و تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنتڕۆل نەکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی7ی2021، لە ناوچەی پیشەسازی یەک لە شاری سلێمانی ئاگر لە کۆگایەک کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانیش خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری (باسنیوز) ئاگرەکە هیج زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.