تا ئێستا عێراق 51 ملیار دۆلاری لە قەرەبووی شەڕی كوێت داوەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تا ئێستا عێراق 51 ملیار دۆلاری لە قەرەبووی شەڕی كوێت داوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان 600 ملیۆن دۆلاری حكوومەتی عێراقی بە كۆمپانیایەكی كوێتی دا

ئەمڕۆ سێشەممە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردەوە بڕی 600 ملیۆن دۆلاری حكوومەتی عێراقی، وەك قەرەبوو بە كۆمپانیایەكی كوێتی داوە، بەمەش تا ئێستا بڕی 51 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار لەلایەن عێراقەوە وەك قەرەبووی شەڕی داگیركردنی كوێت دراوەتەوە.

لیژنەی قەرەبووەكانی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕای گەیاند كە ئەمڕۆ 600 مليۆن دۆلاری ئەمریكی بە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی كوێت داوە، وەك بەشێك لە قەرەبووەكانی شەڕی داگیركاریی 30 ساڵ لەمەوبەری عێراق بۆ سەر كوێت.

لیژنەكە ئاماژەی بەوە داوە كە تا ئێستا لە پارەی عێراق، بڕی 51.3 مليار دۆلاری ئەمریكی بە حكوومەتەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دراوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەبارەی 1.5 مليۆن داواكاری پەیوەندیدار بە شەڕی عێراق بۆ سەر كوێت دەركرا.

لەم بڕە پارەیەشدا كۆمپانیای نەوتی كوێتی توانی مافی وەرگرتنی 14.7 ملیار دۆلار وەك قەرەبووی شەڕی عێراق بەدەست بینێت، لەم بڕەشدا تەنها 1.1 مليار دۆلاری ماوە وەریگرێتەوە.

بەپێی بریارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە ساڵی 1991 دەرچوو، مانگانە لە داهاتی نەوتی عێراق قەرەبووی كوێت دەكرێتەوە و تا ئێستاش 3%ی پارەی هەر بەرمیلێك نەوتی عێراق وەك قەرەبووی شەڕی كوێت دەدرێتەوە.