كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورەی دەڤەری بارزان خنکا

 کوڕە گەنجێکی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی شار هەولێر، لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورەی دەڤەری بارزان خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

 موقەدەم بەیار محیەدین باڵەکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە (باسنیوز) راگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێسەممە 27/7/2021 ژووری کۆنتڕۆڵمان لە رووداوێکی خنکان لەکاتی مەلەکردن لە زێی گەورەی دەڤەری بارزان ئاگادار کرایەوە کە گەنجێک بەناوی (عەلی حوسێن حەوا) تەمەن 18 ساڵ و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی شاری هەولێر، لە ئاودا خنکاوە".

گوتیشی: "تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانیی مێرگەسۆر سەر به بەڕێوەبەرایەتیمان سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی".

 گووتیشی: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 11 کەس لە رووبارەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان خنکاون، لە کاتێکدا چەندین جار ئاگاداریمان بڵاو کردووەتەوە کە هەندێک لە رووبارەکانی سنوورەکەمان مەترسیدارن بۆ مەلەکردن و پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنوێنیییەکانمان بن".