پشدەر.. لەبارەی پەیدابوونی هاوشێوەیەکی وەک سلێمان هەڵشۆیی ڕوونکردنەوە دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پشدەر.. لەبارەی پەیدابوونی هاوشێوەیەکی وەک سلێمان هەڵشۆیی ڕوونکردنەوە دەدرێت

ئەمڕۆ دووشەممە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە کەسێک هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی بڕە پارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی سنووری ناحیەی سەنگەسەری لە قەزای پشدەر بردووە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەست پێ دەکەین.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کەسێک بەناوی ئیبراهیم، ھاوشێوەی سلێمان ھەڵشۆیی زیاتر لە 100 دەفتەر دۆلاری لە سەنگەسەر بەناوی کۆمپانیای نەوت و گازەوە لە هاووڵاتییان وەرگرتووە و خواردویەتی و دواتر ئیفلاسبوونی خۆی ڕاگەیاندووە.

لەمبارەوە نەهرۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێمەش ئەمڕۆ ئەو شتەمان بیستووە و تا ئێستاش کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە".

گوتیشی: "لە ئێستاوە دەست بە بەدواداچوون دەکەین و دواتر ئەنجامەکەی بە فەرمی ڕادەگەیەنین".

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بڕیارە هەندێ لەو کەسانەی دەڵێن ئەو کەسە پارەکەی بردووین کاتژمێر ٤ ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی سەنگەسەر گردبوونەوەیەک بکەن و ڕوونکردنەوە لەبارەی بابەتەکە بدەن.