كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەلار.. لەبەردەم چێشتخانەیەکدا مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا

لەبەردەم چێشتخانەیەکی کەلاردا، بەشێک لە مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەو تیمەی مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری وەرگرتووە، له‌ چێشتخانه‌یه‌كی كه‌لار لایانداوە و نانیان خواردووە.

لەو کاتەی تیمەکە خەریکی نان خواردن بووە، جامی ئۆتۆمبێلەکەیان شکێندراوە و نیوەی مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری درزاوە.

ماڵپەڕی (کوردستان 24) بڵاوی کردووەتەوە، کە پارەکە لەناو دوو گونیەدا بووە و هەر گونیەیەکیش زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری تێدا بووە، دزەکان توانیویانە تەنیا یەک لە گونیەکان بدزن.