تەقینەوەیەک لە ئەڵمانیا رووی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

تەقینەوەیەک لە ئەڵمانیا رووی دا

تەقینەوەیەکی بەهێز لە کۆمپانیایەکی کیمیاوی لە ئەڵمانیا رووی دا و ژمارەیەک کەس بێسەروشوێن بوون.

تەقینەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە 27-7-2021 لە کۆمپانیایەکی بەرهەمە کیمیاوییەکان لە ناوچەی بۆیرگ لە شاری لیڤەرکوزن رووی داوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، دووکەڵێکی رەش بە فراوانی ئاسمانی ناوچەکەی گرتووە و دەسەڵاتداران داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکەن لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن.

تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە و زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئاماژە بە ونبوونی ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیاکە دەکەن.