سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان دەكات

ڕۆژی سێشەممە 27ـی تەمووزی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان كرد كە لە سەرۆكی ئەنجوومەن و نوێنەری یازدە ڕێكخراوی جەماوەریی لاوانی لایەنەكان و پێكهاتەكان و هەروەها نوێنەرانی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی بواری كاروباری لاوان پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی كار و چالاكییەكانیان و هەروەها پلان و بەرنامەی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان لەمەڕ پرسی بێكاریی لاوان و مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان و هەروەها بەهێزكردنی ئینتیمای نەتەوەیی و ڕێكخستنەوەی كاروباری لاوان ئەویش لە نێو چوارچێوەیەكی هاوبەش بۆ سەرۆك بارزانی خستە ڕوو و داواشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانی هەوڵ و چالاكییەكانیان بێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی كاری هاوبەشی ڕێكخراوەكانی لاوانی بە هەنگاوێكی زۆر باش وەسف كرد و دەستخۆشیی لێ كردن و پاڵپشتیی خۆشی بۆ كارەكانیان ڕاگەیاند. لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی لەبارەی پرسە سیاسیەكان و تەحەددیاتی بەردەم لاوان و ئاسۆكانی داهاتوو ئامۆژگاری و ڕوونكردنەوەی پێویستی بۆ شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان خستەڕوو.