بایدن پەیامێکی توند بۆ حەشدی شەعبی و ئێران دەنێرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بایدن پەیامێکی توند بۆ حەشدی شەعبی و ئێران دەنێرێت

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی توند بۆ ئێران و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەنێرێت.

شەوی دووشەممە 26-7-2021، مستەفا کازمی، سەرۆک وەیرانی عێراق لە واشنتن لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆ بووەوە.

ئاژانسی (فرانس پرێس) ناوەڕۆکی ئەو دوو تێبینییەی ئاشکرا کردووە، کە گومان دەکرێ جۆ بایدن لە کۆبوونەوەیدا بە ئەنقەست بە کامێراکانی نیشاندا بێت.

بایدن تێبینییەکانی لەسەر پارچە کاغەزێک تۆمار کردووە، کە ناوەڕۆکەکەیان بریتییە لە؛

- ئامادەکارییەکانی ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی لە عێراق لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە دەکرێنە سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.

- بەستنەوەی هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە ئێران و ناڕاستەوخۆ تاوانبارکردنی ئەو وڵاتە بە پشتگیرکردنی ئەو میلیشیایانە لە هێرشەکانیان.

چاودێران پێیان وایە ئەو تێبینییانەی سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی توندن بۆ حەشدی شەعبی و ئێران، کە ئەمریکا لە ئاست هێرشی ئەو میلیشیایانە بێ وەڵام نابێت.