بەرپرسێک بەتۆمەتی گەندەڵی لە خۆراکی بایەعی دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەرپرسێک بەتۆمەتی گەندەڵی لە خۆراکی بایەعی دەستگیر کرا

هێزە عێراقییەکان بەرپرسێکی وڵاتەکەیان بە تۆمەتی گەندەڵی لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان (بایەعی)، دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 27-7-2021، لێژنەی رووبەڕووبوونەوەیی گەندەڵی و لێکۆڵینەوە لە تاوانە گەورەکان، قاسم حەمود مەنسور، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراکی بە تۆمەتی گەندەڵی، دەستگیر کرد.

کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراک یەکێکە لە کۆمپانیا حکوومییەکان و. سەر بە وەزارەتی بازرگانیی عێراقە و بەرپرسە لە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بایەعی.

قاسم حەمود مەنسور تۆمەتبارە بە گەندەڵی و وەگرتنی بەرتیل و دەستکاریکردنی ماددە خۆراکییەکانی بایەعی.