كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەستەى ئامارى هەرێمی کوردستان رووپێوییەک سەبارەت بە رێژەى کار و بێکارى ئەنجام دەدات

سەرۆکى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان رایگەیاند بە هاوکارى چەند لایەنێکى پەیوەندیدار بەشێوازێکى زانستى و مەیدانى دەستیان کرووە بە ئەنجامدانى رووپێوییەک، بۆ دەستنیشانکردنى رێژەى کار و بێکارى لە هەرێمى کوردستان.

سیروان محەمەد،بە(باسنیوز)ى راگەیاند: "بەمەبەستى دەستنیشانکردن و دەرخستنى رێژەى کار و بێکارى لە هەرێمى کوردستان، بە هاوکارى چەند لایەنێکى پەیوەندیدار لەوانەش رێکخراوى کارى جیهانى و رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستمان کردووە بە ئەنجامدانى رووپێوییەک، رووپێوییەکەش بە شێوەیەکى زانستى و مەیدانى لە نێو خەڵکدا ئەنجام دەدرێت".

راشیگەیاند: "ماوەیەکە دەستمان بە ئەنجامدانى رووپێوییەکە کردووە و قۆناغى باشمان بڕیوە، رەنگە لە سەرەتاى مانگى داهاتوو کارەکانى رووپێوییەکە تەواو بێت و ئەنجامەکەى دەربکەوێت، هەرکات گەیشتینە ئەنجامى کۆتایی ئەنجامەکەی رادەگەیەنین".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: "لە چەند ناوچەیەکى جیاجیاى هەرێمى کوردستان چەندین خێزان وەکو نموونە وەرگیراون، لە زۆرینەى قەزا و ناحیە و سەنتەرى شارەکان بەپێى پێویست،بە تەواوبوونى رووپێوییەکەش دەگەینە ئەنجامێکى زانستى و دروست لە بارەى رێژەى کار و بێکارى لە هەرێمی کوردستان".