سەرۆكی ئەمریكا: ڕۆڵی ئێمە لە عێراق هاوکاریکردن و راهێنانی سوپاكەی دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆكی ئەمریكا: ڕۆڵی ئێمە لە عێراق هاوکاریکردن و راهێنانی سوپاكەی دەبێت

جۆ بایدن و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و لە وتەیەكی كورتدا ڕای گەیاند كە وڵاتەكەی پابەندە بە فرەوانكردنی هاریكاری ستراتیژی لەگەڵ عێراقدا و رۆڵی وڵاتەكەشی لە عێراق بۆ هاوکاریکردن و راهێنانی سوپای عێراق دەبێت لە شەڕی دژە تیرۆردا.

لە وتەیەكی كورتدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە زمانی ئینگلیزی سوپاسی جۆ بایدنی كرد بۆ میوانداریكردنی لە كۆشكی سپی و هەروەها بە ناوی گەلانی عێراق، سوپاسی گەلی ئەمریكای كرد لە بەرانبەر هەموو ئەو هاوكاری و پشتیوانییانەی پێشكەشی عێراقیان كردووە لە پێناو هێنانەدی عێراقێكی ئازاد و دیموكراسی.

كازمی هەروەها ڕای گەیاند كە ئەمڕۆ پەیوەندییەكانی عێراق و ئەمریكا لە هەموو كاتێك بەهێزترە و گوتیشی چاوی لەوەیە هەردوو وڵات زیاتر لە یەكتری نزیك ببنەوە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی هەردوولا.

لای خۆیەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گوتی كە رۆڵی ئەمریکا لە عێراق بۆ هاوکاریکردن و راهێنانی سوپای عێراق دەبێت لە شەڕی دژە تیرۆردا.

هەروەها رای گەیاند كە هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ عێراق لە ئۆپەراسیۆنەکانی شەڕی دژە تیرۆردا بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیشی دا كە بە پەلە پێكوتەی دژە پەتای كۆرۆنا بۆ عێراق دەنێرن.