كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە وێنەوە... بەندیخانە نمونەییەكەی دانیمارك

بەر لە چوار ساڵ بەندیخانەی "ستۆرستڕێم"ی دانیماركی وەك یەكێك لە سەیرترین بەندیخانەكانی جیهان كرایەوە و تا ئێستا دەیان بەندكراوی لەخۆ گرتووە، بەڵام لە ڕاستیدا زیاتر لە هۆتێلێكی سێ ئەستێرە دەچێت تا لە بەندیخانە.

بەندیخانەی ستۆرستڕێم ساڵی ٢٠١٧ لەسەر ڕووبەری ٣٢ هەزار مەتری دووجا لەلایەن ئەندازیاری تەلارساز، سی ئێف موڵەر دروست كراوە و شێوەی ناوەوەی بەندیخانەكە لە یانەیەكی كات بەسەربردن یان هۆتێل دەچێت تا بەندیخانە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەردەوام ببێتە جێی باسی میدیاكانی ئەورووپا و جیهانیش.

لەم بەندیخانە نمونەییەدا، هەر بەندكراوێك ژوورێكی تایبەت بە خۆی هەیە كە ڕووبەرەكەی ١٢ مەتری چوارگۆشە دەبێت، كورسی، مێز، تەلەڤزیۆن، ساردكەرەوە و دۆڵابی جلوبەرگی تایبەت بە بەندكراوەكەی تێدایە، لەگەڵ گەرماوێك بە تەواوی پێداویستییەكانیەوە.

بەپێی زانیارییەكانی لەبارەی بەندیخانەكەشەوە بڵاو كراونەتەوە، بەندكراو ئازادیی تەواوی هەیە لە چۆنیەتی كات بەسەربردن لە ژوورەكەیدا یان چوونە دەرەوە بۆ وەرزش و یاریكردن لە شوێنی تەرخانكراوی ناو بەندیخانەكە.

هەروەها راپۆرتێكیش لەبارەی بەندیخانەكەوە، لە زاری بەڕێوەبەرەكەی گواستووەتەوە كە ئەگەر بەندكراوێك یاسا پێشێل بكات و كێشە بنێتەوە، ئەوا بۆ ماوەیەكی دیاریكراوی تەلەڤزیۆنەكەی لێ دەستێندرێت.