لە عێراق 60 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە عێراق 60 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 12 هەزار و 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 26/7/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 12 هەزار و 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 9 هەزار و 966 کەسیش چاکبوونەتەوە، 60 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە یەک ملیۆن و 564 هەزار و 828 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە یەک ملیۆن و 420 هەزار و 995 کەس چاک بوونەتەوە و 18 هەزار و 347 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.