كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق بەهۆی زۆریی تووشبووانی کۆرۆناوە ئۆکسجین لە تورکیا هاوردە دەکات

بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئۆکسجین لە تورکیا هاوردە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021، محەمەد فرتەوسی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نۆرینگە میللییەکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندووە: لە بەغدا یەک کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین هەیە.

محەمەد فرتەوسی هەورەها رایگەیاندووە: بەهۆی زۆریی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا و ئەوانەی پێویستیان بە ئۆکسجینە، ”ناچار بووین ئۆکسجین لە تورکیاوە هاوردە بکەین“.

تا ئێستا ملیۆنێک و 552 هەزار و 648 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 18 هەزار و 287 کەس گیانیان لەدەست داوە.