پزیشکانی کەربەلا دژی هەڕەشەکردن لێیان ناڕەزایی دەردەبڕن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پزیشکانی کەربەلا دژی هەڕەشەکردن لێیان ناڕەزایی دەردەبڕن

ژمارەیەک پزیشکی کەربەلا دژی هەڕەشەکردن لێیان، لە بەردەم نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن ناڕەزایی دەردەبڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021، دەیان پزیشکی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەبەردەم نەخۆشخانە گردبوونەوەیەکیان ساز کرد.

پزیشکان ناڕەزایی خۆیان دژی ئەو هەڕەشانە دەربڕی، کە دەکرێنە سەریان و دواترینیان بریتی بووە لە هەڕەشەی برای مردووێک، کە لە نەخۆشخانەکە گیانی لەدەست دابوو.

ئەو پزیشکانە داوایان لە حکوومەتی وڵاتەکەیان دەکرد هێزی ئەمنی بۆ پاراستنیان لە هەڕەشە و مەترسییەکان، دابین بکات.