ماڵی چالاکوانێک و هاووڵاتییەکی باشووری عێراق دەتەقێندرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماڵی چالاکوانێک و هاووڵاتییەکی باشووری عێراق دەتەقێندرێتەوە

ماڵی چالاکوانێک و هاووڵاتییەک لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، دەتەقێندرێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021، بۆمبێک لەبەردەم ماڵی ئیبراهیم گاسد، چالاکونی ناسریە، لە گەڕەکی شەهیدان تەقییەوە.

دوای ئەو تەقینەوەیە، بۆمبێکی دیکە لە بەردەم ماڵی هاووڵاتییەک لە هەمان گەڕەک تەقیوەتەوە.

تەقینەوەکان هیچ زیانێکی مرۆییان لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی ماددییان بە خانووی ئەو چالاکوان و هاووڵاتییە، گەیاندووە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستی دروست بوون، کە بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی دەکەن.