کازمی و بایدن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆ دەبنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کازمی و بایدن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کۆ دەبنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، کۆ دەبنەوە.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە 25-7-2021 بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە ئەمریکا.

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 26-7-2021، مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، کۆ ببێتەوە.

رێککەوتنی ئەمنیی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن لەگەڵ پرسی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دەبێت.

لە هەفتەی رابردووەوە دانوستاندنی ستراتیژیی عێراق - ئەمریکا لە واشنتن، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و رێککەوتنی ستراتیژی، دەستی پێکردووە.