لەبەر ئەم شەش هۆکارە پیاز بخۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەبەر ئەم شەش هۆکارە پیاز بخۆ

 

پیاز یەکێک لەو رووەکە بەسوودانەی، پێویستە هەمیشە سوودی لێ وەربگری و پسپۆرانی بواری خۆراکیش سوودەکانی دەخەنە روو.

پسپۆڕانی خۆراک شەش هۆکار دەخەنە بەر باس، بۆ ئەوەی هەمیشە سوود لە خواردنی پیاز وەربگری و لە پێگەی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر) هۆکارەکان ئاشکرا دەکەن، کە بریتین لە: پیاز کاریگەریی باشی هەیە لەسەر رێژەی شەکری زۆری خوێنت، سوودوەرگرتن لە خواردنی پیاز ئاستی کۆلیستڕۆڵی خوێن نزم دەکاتەوە، پیاز کاریگەریی هەیە لەسەر فشاری بەرزی خوێن، ئەم رووەکە خوێن دروست دەکات و بۆ ئەو کەسانەی کەمخوێنن خواردنێکی گونجاوە، پیاز دژی ئێش و ئازارەکانی جەستە کار دەکات و بۆ ئێسکەکان زۆر بەسوودە.

لەکۆتاییدا ئەو کەسانەی هەمیشە پیاز دەخۆن، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لەناویاندا زۆر کەمە.