نیویۆرك تایمز: ئەمریكا تەنها بەناو هێزەكانی خۆی لە عێراق دەكێشێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نیویۆرك تایمز: ئەمریكا تەنها بەناو هێزەكانی خۆی لە عێراق دەكێشێتەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕۆژنامەی (نیویۆرك تایمز)ی ئەمریكی بڵاوی كردەوە كە حكوومەتی وڵاتەكەی هێزەكانی لە عێراق دەكێشێتەوە، بەڵام تەنها بە شێوەی زارەكی و بەناو دەبێت، نەك كردارەكی.

ئەم هەواڵەی ڕۆژنامە ئەمریكییەكە، چەند كاتژمێرێك دوای لێدوانێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق دێت كە داوای لە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كردبوو هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بكێشێتەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە زاری چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی گواستووەتەوە كە ڕەنگە ئەمریكا داواكەی حكوومەتی عێراق جێبەجێ بكات، بەڵام تەنها بە شێوەی زارەكی نەك كردارەكی.

بەپێی هەواڵەكە، چاوەڕوان دەكرێت سبەی دووشەممە واشنتۆن بە فەرمی وادەی كۆتایی كێشانەوەی هێزەكانی خۆی لە عێراق رابگەیەنێت، كە پێدەچێت لە كۆتایی ئەمساڵدا بێت.

نیویۆرك تایمز بڵاوی كردووەتەوە كە پنتاگۆن بە نیازە لە ڕێگەی كشاندنەوەی نزیكەی دوو هەزار و 500 سەرباز كێشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق رابگەیەنێت، دواتر ئەو سەربازانەی دەمێننەوە، بە ناونیشان و ئەركی جیاواز لەسەر خاكی عێراق دابەشیان دەكاتەوە، بەمەش واشنتۆن دیارییەكی سیاسیی بەنرخ پێشكەشی كازمی دەكات بۆ ئەوەی میلیشیاكانی دژی ئەمریكا لەخۆی ڕازی بكات، بەڵام لە ڕاستیدا هێزەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی رانەگەیەندراو و داپۆشراو لە عێراق دەمێننەوە.