پەرلەمانتارێکی مەسیحی هۆشداری لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پەرلەمانتارێکی مەسیحی هۆشداری لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات

پەرلەمانتارێکی پێکهاتەی مەسیحی لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، دەدات.

یونادم کەنا، پەرلەمانتاری مەسیحی بە (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە: بارودۆخی عێراق جیاوازترە لە بارودۆخی ئەفغانستان، عێراق بووەتە سەنتەری ململانێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگیی زیاتری بۆ ئەمریکا هەیە.

یونادم کەنا هۆشداری لەکشانەوەی بە پەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق داوە و رایگەیاندووە: پێویستە بە خشتە و قۆناغ بە قۆناغ هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە نەوەک بە پەلە و بە خێرایی.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە سوپای عێراق دەستەمۆی چەکی ئەمریکی بووە و ئاسمانی عێراقیش ئەمریکا دەیپارێزێ، بە کشانەوەی خێرا و بە پەلەی ئەمریکاش بۆشاییەکی گەورە لە عێراق دروست دەبێت.

یونادم کەنا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، سوپای عێراق لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەی بێهێز دەبێت ”نازانین بە چوونە دەرەوەی هێزەک»ی ئەمریکا  اهاتووی عێراق چی لێدێت“.