کازمی: بۆ مەشقکردن و زانیارییە هەواڵگرییەکان هێشتا پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کازمی: بۆ مەشقکردن و زانیارییە هەواڵگرییەکان هێشتا پێویستمان بە هێزەکانی ئەمریکایە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆ مەشقکردن و زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێشتا پێویستی بە هێزەکانی ئەمریکایە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: وڵاتەکەی چیتر پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکی و بیانی لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، نییە.

مستەفا کازمی هەروەها رایگەیاندووە: هەرچەندە عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکی نییە، بەڵام بەردەوام دەبن لە داواکردن لە ئەمریکا بۆ پێدانی زانیارییە هەواڵگرییەکان و مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان.

ئەو لێدوانەی مستەفا کازمی لە کاتێک دایە، کەلە هەفتەی رابردووەوە دانوستاندنی ستراتیژیی عێراق - ئەمریکا لە واشنتن دەستی پێکردووە و بڕیارە رۆژیدووشەممە 26-7-2021یش کازمی لەبارەی دانوستاندنەکان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.

مستەفا کازمی هیچ وادەیەکی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دیاری نەکردووە و رایگەیاندووە: دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان پەیوەیستە بە دانوستاندنی ستراتیژیی عێراقی - ئەمریکی.