توێژەرێکی عێراقی: زۆرینەی لایەنەکان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە عێراق
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

توێژەرێکی عێراقی: زۆرینەی لایەنەکان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە عێراق

توێژەرێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە وڵاتەکەیان.

نەجم قەساب، توێژەری سیاسیی عێراقی بە (باسنیوز)ی راگەیاند: گرووپ و میلیشیا چەکدارییە عێراقییەکان تەنیا هێزە ئەمریکییەکان ناکەنە ئامانج، بەڵکو لایەن و ئامانجی ئەوروپیش دەکەنە ئامانج.

نەجم قەساب هەروەها رایگەیاند: زۆرینەی هێز و لایەنە کوردی و سوننییەکان و بەشێک لە لایەنە شیعەکانیش لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە عێراق، چونکە ”متمانە“ لە نێوانیاندا نەماوە.

ئەو توێژەرە پێی وایە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق بچنە دەرەوە، ئەوا گرووپ و میلیشیا چەکدارییەکان لەژێر پاساوی جۆراوجۆر بەردەوام دەبن لە کردە چەکدارییەکانیان و بەوەش کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەواوی پشت لە عێراق دەکات.

نەجم قەساب هۆشداریی دا و رایگەیاند: کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەبێتە هۆی چەندین زیانی گەورە بۆ عێراق، کە لە توانای سیستەمی سیاسیی عێراق نییە ئەو زیانانە پڕ بکاتەوە، ”بۆیە زۆرینەی هێزە عێراقییەکان دەیانەوێ هێزە ئەمریکییەکان بمێننەوە و بارودۆخەکە نەگاتە ئەو ئاستە“.