حەزت لە شیرەمەنی نییە ئەم زەیتە بەکار بهێنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حەزت لە شیرەمەنی نییە ئەم زەیتە بەکار بهێنە

 

پسپۆڕان و شارەزایانی بواری خۆراک سەبارەت بە ئەو کەسانەی حەزیان لە خواردنی گۆشت و بەرهەمە شیرییەکان نییە (شیرەمەنی) لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن: بەرهەمە شیرەمەنییەکان و گۆشت سەرەکیترین کانگای کالسیۆم و پڕۆتین و مەوادی بەسوودی خۆراکین، کە تەندروستیی ئێسقانەکان مسۆگر دەکەن.

بێ گومان نەخواردنی ئەم خۆراکانە زیان بە تەندروستیی ئێسکەکان دەگەیەنێت، بۆیە ڕێنمایی ئەو کەسانە دەکەن، کە سوود لە خواردنی زەیتی کونجی وەربگرن، چونکە سەلمێندراوە، زەیتی کونجی هاوشێوەی گۆشت و شیرەمەنییەکان دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر کالسیۆم و مەوادی خۆراکی کانزایی، کە بۆ ئێسکەکان زۆر بەسوودن.