كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

حزبی شیوعی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کشایەوە

ئەمڕۆ شەممە حزبی شیوعیی عێراق ڕای گەیاند، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەکشێتەوە و بەشدار نابێت، کە بڕیارە لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.

بەرپرسانی حزبی شیوعیی عێراق ئەمڕۆ شەممە 24/7/2021 لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە بارەگای خۆیان لە بەغدا رایان گەیاندووە: "باردودۆخەکە بۆ هەڵبژاردن لە عێراق لەبار نییە".

روونیشی کردووەتەوە: "هێشتا چەک و پارە کاریگەرییان بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە".

پێشتریش موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، کشانەوەی رەوتەکەی خۆی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق راگەیاندبوو.