پشده‌ر.. له‌ ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا ئافره‌تێك كوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پشده‌ر.. له‌ ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا ئافره‌تێك كوژرا

 له‌ شاره‌دێى سه‌نگه‌سه‌رى سه‌ر به‌ قه‌زاى پشده‌ر، له‌ ڕووداوێكى ته‌قه‌كردندا ئافره‌تێك كوژرا و دوو كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.

شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند:"کەمێک پێش ئێستا تەرمی ژنێک بەناوی ( ن . ر ) ته‌مه‌ن 49 ساڵ  گەیەندرایە نەخۆسخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری یەک فیشەک بەجەستەیەوە هەیە".

گوتیشى:"بەگوتەی هاوسه‌رى ژنە کوژراوەکە "ئەمشەو بە میوانی چوونەتە ماڵی خرمێکی خۆیان، کەسێک تەقەی لەو ماڵە کردووه‌، کە بەمیوانی بۆی چووبوون به‌و هۆیه‌وه‌ هاوسەرەکەی کوژراوە و کوڕێکی و کەسێکی تریش بریندار بوون".

باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ لەئێستادا هێزەکانیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە و باری تەندروستیی بریندارەکانیش جێگیره.