مێدیای یه‌كێتی: شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیرکران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مێدیای یه‌كێتی: شەش قاچاخچی لە باشماخ دەستگیرکران

 مێدیای فه‌رمیی یه‌كێتی له‌ زاری سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخه‌وه‌ ڕای گه‌یاند، كه‌ شه‌ش قاچاخچییان له‌ ده‌روازه‌كه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

په‌یجی فه‌رمی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایگەیاند:“ئەو بڕیارانەی كە بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەریان كردووە بۆ زیاتر كۆنتڕۆڵكردنی كاری بازرگانی لە ده‌روازه‌كان و نەهێشتنی كاری قاچاخچێتی كاریگەری زۆرباشیان هەبووە"

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "دوای بڕیارەکە، لە دره‌وازه‌ی باشماخ توانیمان شەش كەس دەستگیر بكەین و دۆسییەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی باشماخ بكەین، كە هەستابوون بە كاری قاچاخچێتی لە ده‌روازه‌ی باشماخەوە"