له‌ كەركووك هه‌ر پۆلیسێك له‌ كاتی دیاریكراودا خۆی نه‌كوتێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ كەركووك هه‌ر پۆلیسێك له‌ كاتی دیاریكراودا خۆی نه‌كوتێ لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ

 گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك ڕاگەیاند، تاكوو 1/9/2021، دەبێ هەموو ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی كەركووك خۆیان بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/7/2021، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دیارە كە لە كەركووك ژمارەی توشبوون بە كۆرۆنا زۆر بووە، بۆ خۆپارێزی بڕیار درا كە ئەفسەر و كارمەندانی پۆلیسی كەركووك تاكوو 1/9/2021 تێكڕا خۆیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن.

گوتیشی، ئەگەر تاكوو ئەو ڕێكەوتە ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان بەكار نەهێنا، ئەوەی لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت، به‌ڵام شێوەی لێپێچینەوەكەی دیاری نه‌كرد.

لە كەركووك هەوڵ دەدرێت بە شێوە و میكانیزمی جۆراوجۆر بەكارهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بكرێتە ناچاری، بەهۆی ئەوەی خەڵك وەك پێویست به‌ده‌م خۆكوتینه‌وه‌ ناچن.