له‌ قه‌ڵادزێ باوكێك له‌ پێناو ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی خنكا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ قه‌ڵادزێ باوكێك له‌ پێناو ڕزگاركردنی كوڕه‌كه‌ی خنكا

 فه‌رمانبه‌رێكی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای قه‌ڵادزێ، له‌و كاته‌ی هه‌وڵی داوه‌ ژیانی منداله‌ 14 ساڵانه‌كه‌ی له‌ مه‌ترسیی رزگار بكا، خنكاوه‌.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه‌: تەرمی هاووڵاتیەک بەناوی (ع. س. ٲ ) لەدایکبووی ساڵی 1973، دانیشتووی گەڕەکی ئاشتیی قەڵادزێ، پیشەی ئەندازیار لە فەرمانگەی کارەبایی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه‌، بە وتەی کەسوکاری، ئەم باوکە لە (هەڵاوێژە) لە کاتێکدا خنکاوە، منداڵەکەی کە تەمەنی 14 ساڵە مەلەی کردووە، کاتێک ژیانی منداڵەکەی کەوتووه‌تە مەترسییەوە، باوکی بە جلی ئاسایی دەستبەجێ چووه‌تە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی، دواتر نەخۆی  بۆ ڕزگار کراوەو نە منداڵەکەشی و دەستبەجێ خنکاوە، بەڵام منداڵەکەی لەلایەن برای هاوڵاتییە خنکاوەکە ڕزگار کراوە، کە دەکاتە مامی منداڵەکە.

دوایی ڕووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و هێزەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و تەرمەکەیان گواستووه‌تەوە بۆ نەخۆشخانە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.