ڕاپه‌ڕین.. هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى پاشماوەکانی قوربانیکردن به‌ڕێوه ‌چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاپه‌ڕین.. هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى پاشماوەکانی قوربانیکردن به‌ڕێوه ‌چوو

 به‌هۆى قوربانیكردن و سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ، له‌ چه‌ند شوێنێكى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین پاشماوه‌ى قوربانییه‌كان‌ فڕێ دراون ‌و شاره‌وانیى سنووره‌كه‌ش هه‌ڵمه‌تێكى پاككردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌ برد.

ئازا كه‌ریم، گوته‌بێژى شاره‌وانییه‌كانى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌شێكى زۆرى پاشماوه‌ى ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له‌لایه‌ن هاووڵاتـییانه‌وه‌ كرابوونه‌ قوربانى له‌ شوێنى گشتى و شه‌قامه‌كان فڕێ درابوون، كه‌ سیمایه‌كى ناشرین و ناته‌ندروستى دروست كردبوو".

گوتیشى:" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ سنوورى ته‌واوى شاره‌وانییه‌كانى دەڤەری راپەرین، هه‌ڵمه‌تێكى كۆكردنه‌وه‌ و پاككردنه‌وه‌ى پاشەڕۆی قوربانیکردن لە لایەن ژینگەپارێزانەوە به‌ڕێوه ‌چوو، كه‌ بڕیاره‌ تا ته‌واوبوونى جه‌ژن و قوربانیكردن به‌رده‌وام بێت.

لاى خۆیه‌وه‌ شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "به ‌درێژایى ڕۆژانى قوربانیكردن، مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیسمان له‌سه‌ر ڕووباره‌كان و به ‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى پڕۆژه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره،‌ داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربڕاوه‌كانیان له‌وێ فڕێ نه‌ده‌ن".