پۆلیسی ڕاپه‌ڕین: جووڵە بە پۆلیس و ئاسایش کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین: جووڵە بە پۆلیس و ئاسایش کرا

 پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ جووڵه‌ به‌ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس كراوه‌، بۆ به‌رقه‌راری ئاسایش و ڕێگری له‌ ئه‌نجامدانی قوربانی له‌ زێی بچووك و گه‌یشتی ئاوێكی پاك و ته‌ندروست به‌ دانیشتوانی قه‌ڵادزێ.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌:  هێزێکی ئاسایش و پۆلیس بە دەوروبەری زێی بچووک و بە درێژایی سنووری قەزای پشدەر بڵاوەیان پێکرا بۆ ڕێگریکردن لە خەڵک تا هیچ پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لەزێی بچووک پاک نەکەن و سەرنەبڕن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ ئامانج لە جووڵەکردن بەو هێزە، وێڕای پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش، بۆ ئەوەیە ئاوێکی پاک و تەندروست بگاتە دەست دانیشتوانی شاری قەڵادزێ کە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی شارەکە لە زێی بچووک دابین دەکرێ.

سه‌رنج خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش، وێڕای چاودێریکردنی وردی ئاوەکە، بەدرێژایی ڕۆژانی جەژن، هێز بە جلی سەربازی و مەدەنی لە زێی بچووک بەدی دەکرێن و هەرکەسێکیش سەرپێچی بکات ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

May be an image of 4 people, people standing and outdoors

May be an image of 2 people, people standing, mountain and road

 

 

May be an image of 9 people, people standing and outdoors

 

May be an image of 3 people, people standing and outdoors

 

May be an image of 1 person, standing and outdoors

 

May be an image of 2 people, people standing and outdoors