لە رووباری سیروان لە گەرمیان گەشتیارێك خنكا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە رووباری سیروان لە گەرمیان گەشتیارێك خنكا

 لە رووباری سیروان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، گەشتیارێكی خەڵكی بەغدا خنكا و پاشتر تەرمەكەی دەرهێندرا.

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنكەی بەرگریی شارستانیی كەلار، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی 7ی 2021، لە ناو رووباری سیروان گە نجێك بەناوی (مەهدی عەباس ئەكرەم ) لە كاتی مەلەكردندا خنكا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ ئەو گەنجە لە نێوان شارۆچكەكانی كەلار وخانەقین لەرووبارەكە نزیك بە گوندی ساڵح ئاغا خنكابوو و پاشتر تەرمەكەی دەرهێندرا.

راشیگەیاند: "گەنجەكە تەمەنی 20 ساڵ بووە و گەشتیار بووە، لە بەعداوە هاتبوو بۆ گەرمیان".