لە رۆژئاوای كەركووك كەسێك برایەكی خۆی كوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە رۆژئاوای كەركووك كەسێك برایەكی خۆی كوشت

 بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك ڕای گەیاند، لە گوندێكی سنووری شارۆچكەكەیان كەسێك برایەكی خۆی كوشت.

عەمید فەتاح محەمەد، بەڕێوەبەری  پۆلیسی شارۆچكەی حەویجە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/7/2021 لە گوندی حوسەینی سەربە شارەدێی زابی سەر بە شارۆچكەی حەویجە، گەنجێك لە رێگەی چەكەوە هەستاوە بە كوشتی برایەكی خۆی".

گوتیشی: "بكوژ و قوربانییەكە، تەمەنیان له‌ ده‌وروبه‌ری 30 ساڵاندایه‌.

بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە راشیگەیاند: "هۆكاری كۆمەڵایەتی لە پشت ئەو تاوانەوە بووە و كەسی تۆمه‌تباریش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كراوە."