پیاوێکی 70 ساڵه‌ بژێویی لەسەر کۆکردنەوەی دڕکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پیاوێکی 70 ساڵه‌ بژێویی لەسەر کۆکردنەوەی دڕکە

مام عەلی: کوردستان دڕکیشی زێڕە

سروشتی کوردستان بە گشتی و هەورامان بە تایبەتی، ئەوەندە پڕ پیت و جۆراوجۆرە، کە دەیان رووەک و گیا و گوڵی لێ دەڕوێت. ئەم سروشتەی هەورامان، دەکرێ لە هەموو وەرزێکدا ببێتە سەرچاوەی داهات و سامان.

بە هاتنی گەرما، کەژ و کێوی کوردستان جۆرێک دڕکی لێ شین دەبێ، کە بە گەون یان گەڤن ناسراوە و بەگوێرەی ناوچە جیاوازەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان بە (گەوەن، گوێن، گۆنی، گێنی، گوینی، گوێنی، گوێنە، گوێنو، هەنگەوەن، هەنگەون، هەنگون، هەنگەونە و پەڵۆشە) دەیناسن.

لەسەر کەژ و کێو و سەرشاخەکانی شارۆچکەی سەوڵاوای سەر بە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم جۆرە دڕکە زۆر دەڕوێ و بووە بە سەرچاوەی داهات بۆ ئەو کەسانەی، کۆی دەکەنەوە. یەکێک لەو کەسانەی 20 ساڵە شیلەی گەون کۆ دەکاتەوە، ناوی مام عەلییە.

مام عەلی 70 ساڵی تەمەنە و بە هاتنی وەرزی گەرما، دەست بە کۆکردنەوەی شیلەی گەون دەکات و تا زستان لەو کارەی بەردەوامە. مام عەلی لەوبارەیەوە دەڵێت: "ناوم عەلی یەعقووبییە و بە کەژ و کێودا دەگەڕێم و لە هەرکوێ چڵە گەونێک ببینم، بە چەقۆ تۆزێ بنجەکەی بریندار دەکەم، تا شیلەکەی وەکوو بنێشتی سەر دارەقەزوان (دارەبەن) بێتە خوار. ئەم شیلەیە، کە بە کەتیرە و جەباری ناسراوە، کۆ دەکەمەوە و لە بازاڕ کیلۆیەکی بە 200  هەزار تمەن دەفرۆشم".

مام عەلی لەبارەی کارەکەی، بۆ (باسنیوز) زیاتر دەڵێت: "پێشتر زۆر کەس وەکوو من ئەم کارەی دەکرد، بەڵام ئێستا ژمارەمان کەم بووەتەوە، چونکە ئەم کارە وەکوو بنێشتکردنە و تاقەتی دەوێ و پاش بریندارکردنی گەونەکە، دەبێ نزیکەی 20 رۆژ چاوەڕوان بی، تا بتوانی زیاترین کەتیرە کۆ بکەیتەوە".

مام عەلی، کە بژێویی ژیانی لەسەر کۆکردەنەوی ئەم جۆرە دڕکەیە، لەبارەی گەون و سوودەکانی ئەم جۆرە دڕکە، ئاشکرای دەکات: "کوردستان دڕکەکەشی وەکوو زێڕە، ئەگەر ئێمە پێی بزانین و رێز لە سروشتەکەمان بگرین. کەتیرە یان شیلەی ئەم دڕکە باشترین دەرمانە بۆ رووتانەوەی قژ و پێشتر لەجیاتی شامپۆ بەکاریان دەهێنا.

ئەم شیلەیە ئەگەر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک بکەنە ناو ئاو، دەبێتە شامپۆیەکی سروشتی و بەرگری لە رووتانەوەی قژ دەکات. جیا لە سوودەکانی بۆ قژ، دژە کۆکە و بەڵخە و ئازارشکێنیشە، ئەگەر لەسەر ئەو شوێنەی ئازاری هەیە دایبنێن".

No description available.

 

No description available.

 

No description available.