له‌ هه‌رێمى كوردستان 22 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 22 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 22/7/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 220 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 22 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، 701 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٢ )
١. پشکنین: ( ٨٠٢٣ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٥٩١) هەولێر
• ( ٢٧٥٦) سلێمانی
• ( ١٧٨٣) دهۆك
• ( ٤٨) هەڵەبجە
• ( ٧٦٥) گەرمیان
• ( ٨٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ١٢٢٠ تووشبووی نوێ)
• ( ٤١٩) هەولێر
• ( ٤٨٨) سلێمانی
• ( ٢٣٣) دهۆك
• ( ١٠) هەڵەبجە
• ( ٥٨) گەرمیان
• ( ١٢) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٧٠١ چاکبوون)
• ( ١٢٠) هەولێر
• ( ٢٢٧) سلێمانی
• ( ٣٢٠) دهۆك
• ( ٣) هەڵەبجە
• ( ٢٩) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٢ مردن)
• ( ٤) هەولێر
• ( ٨) سلێمانی
• ( ١٠) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٢٥٧٠٧ (٧٩٩٣٦٢ هەولێر، ٥٨٢٦٥٣ سلێمانی، ٩٢٧١٦١ دهۆك، ١٦٥٣١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٠٩٢٢٠ (٦٢٢٧٩ هەولێر، ٦٨٢٦٩ سلێمانی، ٧٤٧٨٠ دهۆك، ٣٨٩٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٩٤٨١ ( ٥٥٦٠٤ هەولێر، ٦٠٥٢٩ سلێمانی، ٦٩٦٩١ دهۆك، ٣٦٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٥٠٩١ (٥٤١٦ هەولێر، ٥٦١٥ سلێمانی، ٣٩٧٩ دهۆك، ٨١ هەڵەبجە)
مردن ٤٦٤٨ (١٢٥٩ هەولێر، ٢١٢٥ سلێمانی، ١١١٠ دهۆك، ١٥٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی تەمووز ٢٠٢١